بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی 6ی 1ی هەموو ساڵێك پشووە، بەڵام حكومەتی هەرێم ئەو ڕۆژە ناكاتە پشوو.
بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی هەرێم، كە لە ماڵپەڕی حكومەتی هەرێم بڵاوكراوەتەوە، ڕۆژی 6ی كانوونی دووەم ناكرێتە پشووی فەرمی لە فەرمانگەكان.
پشووی 6ی كانوونی دووەم بەبۆنەی دامەزراندنی سوپای عێراقەوەیە، كە دوای داگیركردنی عێراق لەلایەن بەریتانییەكانەوە لە ساڵی 1914 و لە ژێر فشاری خەڵكی عێراقدا بەڵێنی پێكهێنانی حكومەت و سوپای نیشتمانی بە عێراق درا و لە ساڵی 1920دا حكومەتی عێراق دامەزرا و لە ساڵی 1921 و لە 6ی كانوونی دووەمدا سوپای نیشتمانی بە فەرماندەیی جەعفەر عەسكەری، وەزیری بەرگری لە كابینەكەی عەبدولڕەحمان نەقیب دامەزرا.