تەقینەوەیەكی بەهێز لە شاری عەفرین لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 05-01-2024، تەقینەوەیەک لە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان روویدا و بەهۆیەوە کوژراو و برینداری لێ كەوتۆتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، تەقینەوەكە بەهۆی بۆمبی چێنراو بووە و لە گەڕەکی راکۆی ناوەڕاستی عەفرین تەقیوەتەوە.
هەرچەندە تا ئێستا قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەكان ڕانەگەیەنراوە، بەڵام میدیاكان ڕایانگەیاندووە، كە ژمارەیەك كوژراو و بریندار هەن.