دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بە درۆن هێرش كرایە سەر بنكەی هێزەكانی ئەمریكا لە هەریر و گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكە ڕاگەیاند.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەڕێگەی درۆنی بۆمبڕێكراوەوە هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازی هەریر، كە هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان تێیدا جێگیركراون.
دژەتیرۆری کوردستان-پارتی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 5ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر 16:29، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریر لە پارێزگای هەولێر، کە پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات.
به‌پێی ئه‌وه‌ی میدیاكانی نزیك له مقاومه‌ی ئیسلامی له عێراق بڵاویانكردۆته‌وه، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ی هه‌ریری له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و بنكه‌ی شه‌دادی له سوریا، كه هه‌ردووكیان هێزه‌كانی ئه‌مریكا تیایاندا جێگیركراون.