چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم یەكلایی دەكرێتەوە



بڕیارە ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستپێبكاتەوە و ڕەشنووسی هەمواری یاسای بودجە لەلایەن ئەو لیژنەیەی سەرۆك وەزیران پێكیهێناوە ئامادە دەكرێت و لەلایەن پەرلەمانەوە دەنگی لەسەر دەدرێت و بەوەش مووچەی فەرمانبەران یەكلایی دەبێتەوە.

ئیمان عەبدولڕزاق، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەمساڵ ئومێدمان هەیە بەناوی قەرزەوە مووچە ڕەوانە نەکرێت و چارەسەری کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکرێت و هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دابەشبکرێت.

ڕاشیگەیاندووە، نیازپاکییەک لەلایەن حکومەتی ناوەندی هەیە بە هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی 2024 تاوەكو کێشەی مووچە چارەسەر بکات.

لای خۆشیەوە، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق و ئەندامی ئەو لیژنەیەی سودانی دروستی كردووە بۆ هەمواری بودجە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاندووە، نووسراوی فەرمی بۆ ناردنی ٧٠٠ ملیار دیناری تر بە قەرز بۆ هەرێم ڕەوانەی سەرۆک وەزیران و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کراوە.

ڕاشیگەیاندووە، وەک چارەسەرێکی کاتی و تا هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق، پێشنیارمان کردووە بەغدا ٧٠٠ ملیاری تر بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، کە ڕەنگە پرۆسەکە زیاتر لە مانگێک بخایەنێت.

بڕیارە ئەمساڵ یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق هەموار بکرێتەوە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە خەرجی کرداری ( ئینفاقی فعلی) دەربهێنرێت، بۆئەوەی کێشەی مووچە لە هەرێم چارەسەر ببێت و وەک سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق لە کاتی خۆیدا مانگانە مووچەکانیان وەربگرن.

 

لەسەر دزینی بارهەڵگرێك دەستگیركرا
پێت لەسەر دزینی بارهەڵگرێك دەستگیركرا
ئارام سەردار “لەبیرناچی” بڵاودەكاتەوە
دوات ئارام سەردار “لەبیرناچی” بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر