قائیمقامی هه‌ولێر ئاشكرای دەكات، له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه به بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 10 نان و سەموون ده‌بێت به هه‌زار دینار و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی جەختدەكاتەوە، 10 نان و سەموون دەبێت بە هەزار دینار بۆ ئەو سەموونخانە و نانەواخانانەی ئاردیان بە هەرزان پێ دەدرێت.
دوابەدوای گران بوونی ئارد لەگەڵ سەرهەڵدانی جەنگی ئۆكراینا، نرخی نان و سەموونیش گران بوو، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی ئارد و گەنم بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە، بەڵام ئەوەی تێبینی دەكرێت، تا ئێستا نرخ و كێشی نان وەك پێشتر ئاسایی نەبۆتەوە، كە 8 نان بە كێشی 130 گرام بە هەزار دینار بوو.
لە ئێستادا ئەو شوێنانەی 6 نان “سەموون” دەدەن بە هەزار دینار کێشی گونکەکانیان 130 بۆ 135 گرامە و ئەو شوێنانەی 8 نان “سەموون” دەدەن بە هەزار دینار هەر گونکێکیان 90 بۆ 100 گرامە.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووە، “به بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی، له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه، له هه‌موو پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان، 10 نان و سه‌موون، كه نابێت كێشیان له 90 گرام كه‌متر بێت به هه‌زار دینار به هاووڵاتییان ده‌فرۆشرێت”.
وتیشی، “بڕیاره‌كه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه و دوای راوێژ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاودێری بازرگانی ده‌ركراوه و هه‌ر نانه‌واخانه و سه‌موونخانه‌یه‌ك پابه‌ندی بڕیاره‌كه نه‌بێت، رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ری ده‌گیرێته‌به‌ر و داده‌خرێت”.
هاوكات، بڵند ئەحمەد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە وەکالەت ڕایگەیاندووە، نووسراومان لە وەزارەتی بازرگانییەوە پێگەیشتوە، ئارد لە دوو کۆمپانیاوە دابین دەکرێت بۆ نانەواخانە و سەموونخانەکان، بە دوو هەزار دینار کەمتر لە نرخی بازاڕ، بە مەرجێک 10 نان بدەن بە هەزار دینار.
جەختیشی كردۆتەوە، کارگەکانی نانی تیری دەبێت لە ساڵی نوێوە هەر گونکێک کێشەکەی 175 گرام بێت و سەرجەم کارگەکان 25 نان بدەن بە 8 هەزار دینار.
پێشتریش ڕێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە بەشێكی زۆر لە نانەواخانەوە و فڕنەكانی سەموون (8 نان یان سەموون) كراوەتەوە بە هەزار دینار، بەڵام هەندێكی دیكە ماوە.
وتیشی، “لە ڕێگەی ڕاپۆرتی لیژنە هاوبەشەكانەوە داوا لە قائیمقامیەتی سلێمانی دەكەین، لە ڕێگەی بڕیارێكەوە، 8 نان و سەمون بە فەرمی بكرێتەوە بە هەزار دینار بەهەمان كێش و كوالێتی جاران”.
لای خۆیه‌وه، موزه‌فه‌ر سابیر بایز، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووە، كه بڕیاره‌كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و بازرگانی كراوه و ده‌بێت هه‌موو نانه‌واخانه و سه‌موونخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ی پابه‌ند بن.
ئاشكراشی كردووە، “له به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك ئاسانكاری كراوه بۆ سه‌موونخانه و نانه‌واخانه‌كان ئه‌ویش كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی كاره‌بایه به رێژه‌ی 55% كه له ئێستادا چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و چه‌ندین نووسراو ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانیش كراوه، كه بۆ له‌مه‌ودوا غازیش به نرخی پاڵپشتیكراو بدرێته سه‌موونخانه و نانه‌واخانه‌كان، هه‌روه‌ها دوو كۆمپانیای دروستكردنی ئاردیش له هه‌ولێر و سلێمانی هه‌ن، كه ئه‌وانیش ئاگاداركراونه‌ته‌وه ئاردیش به نرخی پاڵپشتیكراو بده‌نه سه‌موونخانه و نانه‌واخانه‌كان”.
وتیشی، “هه‌ر نانه‌واخانه و سه‌موونخانه‌یه‌ك پابه‌ندی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان نه‌بێت ئه‌وا بۆ جاری یه‌كه‌م ئاگا‌دارده‌كرێنه‌وه، له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوون دوای ئاگاداركردنه‌وه ئه‌وا سزای ماددی ده‌درێن، ئه‌گه‌ریش هه‌ر پابه‌ندنه‌بوون ئه‌وا شوێنه‌كان داده‌خه‌ین”.