بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێگای نێوان كەلار رزگاری ڕوداوێكی ڕویدا و بەو هۆیەوە كەسێك گیانی لە دەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبیلەكە بریندار بوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارە ئەمڕۆ دوشەممە 19-2-2022 لە ڕێگای نێوان كەلار رزگاری شۆفێری ئۆتۆمبیلێك لە جۆری (كیا سیراتۆ) لە كاتی پێچكردنەوە كۆنتڕوڵی لە دەستدا و ئۆتۆمبیلەكەی كێشاوە بە ستونی ڕوناكی شەقامەكەدا .
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەهۆی ڕووداوەكەوە شۆفێری ئۆتۆمبیلەكە بریندار بوو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كرا و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەستدا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، تیمی هاتووچۆ لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەست پێكردوە.