وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە



وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە لەدەرەوەی وڵات دەخوینن، دەبێت فۆڕمی دۆسییەی خوێندن پڕبکەنەوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژە بەوەدەکات، “هەر خوازیارێک لە دەرەوە بخوێنێت، پێویستە فۆڕمى دۆسیەى خوێندن بەشێوەى ئۆنڵاین پڕبکاتەوە”،

ئاماژە بەوەشدەکات، پێویستە فۆڕمى دۆسیەى خوێندن بە شێوەى ئۆنڵاین پڕبکەنەوە، چونکە مەرجێکى بنەڕەتییە بۆ یەکسانکردنى بڕوانامەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پڕکردنەوەى فۆڕمى دۆسیەى خوێندن و پەسەندکردنى ئۆفەرەکە بەشێوەى ئۆنڵاین لە ڕێگەى لینکى (scholarship.digital.gov.krd) ئەنجامدەدرێت.

سوپای عێراق لە گەرەکی نەورۆز کشایەوە
پێت سوپای عێراق لە گەرەکی نەورۆز کشایەوە
سوپای عێراق بە زەبری هیز هەوڵی چۆڵکردنی گەڕەکیکی کوردنشینی کەرکوک دەدات
دوات سوپای عێراق بە زەبری هیز هەوڵی چۆڵکردنی گەڕەکیکی کوردنشینی کەرکوک دەدات
پەیوەنیدر