ئێوارەی ئەمرۆ لەکاتی داخستنی بازاردا نرخی دۆلار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بەرامبەر 153 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەکرا
لە کاتی داخستنی بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرز بووەوە و گەیشتە 153 هەزار و 500 دینار، ئەمە لەکاتێکدایە لەسەرەتای کردنەوەی بازاڕدا نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 152 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.
حکومەتی عێراق لەهەوڵەکانی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەردەوامە، هاوکات بەپیی سەرچاوەکانی هەواڵ عێراق بڕیاری دابوو، بە هاتنی ساڵی تازەش بڕیارە لە عێراق سەرجەم مامەلە ناوخۆییەکان لە دۆلارەوە بگۆڕدریت بە دینار و مامەڵەی دەرەکیش بەپێی ڕێککەوتنەکان بکرێن بەو دراوانەی کە هەردوو وڵات رێککەوتنی لەسەر دەکەن.
شارەزایان پێیان وابوو بەم هەنگاوە نرخی دۆلار لەمساڵدا بەشێوەیەکی بەرجاو دادەبەزێت، هاوکات ڕیککەوتنی حکومەتی عێراق لەگەڵ بانکی فیدڕاڵی ئەمریکاش هۆکارێکی تری دابەزینی دۆلارە، بەڵام تا ئەم ساتە کاریگەرییەکانی ئەو بڕیارانە لەسەر بەهای دۆلار زۆر نییە و نرخەکەی بە بەرزی ماوەتەوە.