کەمێک پێش ئێستا ڕوداوێکی هاتووچۆلەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ ــ ناحیەی تەکیەی کاکەمەند ڕوویدا، کە هەشت کەسیان تیدابوو هاوکات پێنج کەسیان برینداربوون .
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لە ڕووداوەکەی ئەمڕۆدا بەداخەوە ٥ کەس برینداربوون ودەستبەجێ تیمی یەکەی فریاکەوتنی خێرا 122ی بەڕێوەبەرایەتیمان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و بەمەبەستی چارەسەری بەپەلە بریندارەکانیان گواستەوە بۆ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ.
ئاماژەی بەوەشداوە تەندروستی بەشێک لە بریندارەکان ناجێگیرە و بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی سلێمانی دەکرێن.