کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەکانی تورکیا چەند ئامانجێکیان لە گوندی ئینشکێ لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی بۆردوومان کرد، زیان بەر دیواری کۆشکی ئینشکێ کەوتووە.
ئەو کۆشکە ساڵی ١٩٨٧ دروستکراوە و کۆشکی پێشتری سەدام حسێن بووە، لە ئێستادا موڵکی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزارە و کراوەتە شوێنێکی گەشتیاری.
تیمەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و بۆردوومانەکە تا ئێستا تەنیا زیانی مادی هەبووە، هاوکات ستوونی کارەبای گوندی ئینشکێ زیانی بەرکەوتووە و کارەبا پچراوە.
گوندی ئینشکی نزیکەی ٥٠ ماڵ لەخۆدەگرێت و سەر بە شارۆچکەی ئامێدیە لە پارێزگای دهۆک.