پەرلەمان دانیشتنێك لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار سازدەكات



پەرلەمانی عیراق دانیشتنێك لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عیراقی سازدەكات.

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عیراقی، لە پەرلەمانی عیراق واژۆ بۆ سازدانی دانیشتنێك لەو بارەیەوە كۆدەكرێتەوە.

بەپێی بەڵگەنامەیەك كە لەلایەن میدیاكانی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە، ژمارەیەك پەرلەمانتار واژۆیان كۆكردۆتەوە و داوایان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، دانیشتنێكی تایبەت بۆ گفتووگۆ لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا سازبكرێت، بە تایبەت كە بەرزبوونەوەكە بە نائاسایی دادەنرێت و كاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروست دەكات.

لەم ماوەیەی دواییدا، نرخی خەرجی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عیراقی، بەشێوەیەكی نائاسایی بەرزبۆوە و نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی گەیشتە نزیكەی 153 هەزار دیناری عیراقی.

گەرمیان؛ بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە كەسێك گیانی لەدەستدا
پێت گەرمیان؛ بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە كەسێك گیانی لەدەستدا
داهاتی ئەمڕۆی سلێمانی و هەڵەبجە ئاشكراكرا
دوات داهاتی ئەمڕۆی سلێمانی و هەڵەبجە ئاشكراكرا
پەیوەنیدر