بە نووسراوی فەرمی داوای ٧٠٠ ملیاری تر لە عێراق کرا



د. جەمال کۆچەر بڵاویکردەوە، نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە بۆ ناردنی ٧٠٠ ملیاری تر بۆ هەرێم تا یاسای بودجە هەموار دەکرێتەوە.

د. جەمال کۆچەر سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، نوسراوی فەرمی بۆ ناردنی ٧٠٠ ملیاردیناری تر بە قەرز بۆ هەرێم ڕەوانەی سەرۆکوەزیران و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کراوە،

د،جەمال ئاماژەی بەوەشدا، وەک چارەسەرێکی کاتی و تا هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق، پێشنیارمان کردووە بەغدا ٧٠٠ ملیاریتر بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، کە ڕەنگە پرۆسەکە زیاتر لە مانگێک بخایەنێت.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر ( خەڵک ) هەوڵیدا ڕاستەوخۆ زانیاری لەبارەی وەڵام و ئەگەری ناردن یان نەناردنی ئەو قەرزەوە وەربگرێت، بەڵام نەتوانرا د،جەمال کۆچەر بەدەستبخرێت و وەڵامی نەدایەوە.

بڕیارە ئەمساڵ یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق هەموار بکرێتەوە، و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە خەرجی کرداری ( ئینفاقی فعلی) دەربهێنرێت، بۆئەوەی کێشەی مووچە لە هەرێم چارەسەر ببێت و وەک سەرجەم مووچەخۆرانی عێڕاق لە کاتی خۆیدا مانگانە مووچەکانیان وەربگرن.

پارێزەران: بۆ ئیدانەكردنی هێرشی درۆنەكان جیاوازی لەنێوان شارەكان ناكەین
پێت پارێزەران: بۆ ئیدانەكردنی هێرشی درۆنەكان جیاوازی لەنێوان شارەكان ناكەین
مەسرور بارزانی پەیامێك ئاڕاستەی ئێران دەكات
دوات مەسرور بارزانی پەیامێك ئاڕاستەی ئێران دەكات
پەیوەنیدر