مردن بە كۆرۆنا لە عێراق سەریهەڵدایەوە



وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای دەكات، كە حاڵەتەكانی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا تۆماركراونەتەوە و ئاشكراشیی دەكات، تا ئێستا زیاتر لە 11 ملیۆن كەس بە ڤاكسینی كۆرۆنا خۆیان كوتاوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئامارێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەم هەفتەیەدا 16 هەزار و 860 پشكنینی تایبەت بە نەخۆشی كۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 321 كەس تووشی پەتاكە بوون و 4 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی (كۆڤید19)ەوە تاوەكو ئێستا 2 ملیۆن و 465 هەزار و 107 كەس تووشی پەتاكە بوون، بەڵام 2 ملیۆن و 439 هەزار و 79 كەس چاكبوونەتەوە، كە دەكات ڕێژەی 98.9%ی تووشبووان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، تا ئێستا 11 ملیۆن و 335 هەزار و 399 كەس ڤاكسینی دژی كۆرۆنایان وەرگرتووە لە هەرسێ‌ جۆری (فایزەر، ئەسترازینیكا، سینۆفارم).

بەریتانیا بڕیاریدا كۆچبەرانی نایاسایی ڕەوانەی ڕەواندا بكات
پێت بەریتانیا بڕیاریدا كۆچبەرانی نایاسایی ڕەوانەی ڕەواندا بكات
بەهێ.. میوە تایبەتەکە
دوات بەهێ.. میوە تایبەتەکە
پەیوەنیدر