دادگای باڵای سوید، ڕەتیدەكاتەوە بوڵنت كینیشی ڕۆژنامەنوووس ڕەوانە بكاتەوە بۆ توركیا كە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا داوای كردبوو، تا گڵۆپی سەوز بۆ چوونەناوەوەی سوید بۆ نێو هاوپەیمانی “ناتۆ” هەڵبكرێت.
لە بڕیارەكەی دادگای باڵای سویددا هاتووە”ئاستەنگێكی زۆر هەن بۆ ڕەوانەكردنەوەی بوڵنت كینیش سەرنووسەری ڕۆژنامەی زەمان كە لەلایەن ئەنقەرەوە بە تێوەگلان لە هەوڵی كودەتاكەی ساڵی 2016 تۆمەتبار دەكرێت، سروشتی سیاسی تۆمەتەكان كینیش وەك پەنارلای سوید دەناسێنێت”.
لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا مۆرگن یوهانسۆن وەزیری دادی سویدی ڕایگەیاندبوو، ئەو بڕیارانەی پەیوەندییان بە ڕادەستكردنی داواكراوانەوە هەیە بە وڵاتانی تر، لەلایەن “دادوەریی سەربەخۆ”وە دەردەكرێن.