لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجەدا، سەرۆك و جێگرەکانی هەڵبژێردران.
ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو و تێیدا ئەنجامی دەنگدانەکەی 30ی 11ی 2023 خرایەڕوو کە بەم شێوەیە بوو:
پێشەوا ئەحمەد 434 دەنگ
سەردار ئەمین 356 دەنگ
بەرزان حەمە ڕەشید 346 دەنگ
تاهیر عیزەدین 334 دەنگ
خەلیل هەیاس 321 دەنگ
زاید نەجمەدین 317 دەنگ
بێستون کەریم 309 دەنگ
عادل نەسڕەدین 296 دەنگ
شکۆ حەەم ئەمین 275 دەنگ
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا تاهیر عیزەدین بە سەرۆکی ژووری بازرگانی و سەردار ئەمین و بەرزان حەمە ڕەشیدیش بە جێگرانی سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵبەجە هەڵبژێردران.
کۆنووسی کۆبوونەوەکە و ئەنجامی هەڵبژاردنەوە ڕەوانەی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت بە مەبەستی پەسەندکردنی.