هێزەکەی گەڕەکی نەورۆز دەکشێتەوە



جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو هێزە ئەمنییەی چووبووە سەر گەڕەکی نەورۆزی کەرکووك، دەکشێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ چەند هاووڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی نەورۆز پەیوەندییان کرد و باسیان لەوە کرد، هێزێک هاتووەتە سەریان و داوای چۆڵکردنی ماڵەکانیان دەکات، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەم کرد و بە سوپاسەوە وەزارەتی بەرگریی عێراقی ئاگادار كردەوە بکشێنەوە و ئەو بابەتە رابگیرێت”.

جەختیکردەوە لەوەی هیچ هاووڵاتییەکی گەڕەکی نەورۆز لە ماڵی خۆی دەرناکرێت.

شاخەوان عەبدوڵا ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووك قسەی کرد و بڕیارەکەی سەرۆك وەزیرانی عێراق جێبەجێ دەکات.

دوێنێش خالید شوانی وەزیری دادی عێراق بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندبوو، سکاڵای لەسەر ھێزەکەی سوپای عێراق تۆمار کردووە و ئەو پیشێلکارییەی سوپای عێراقی گەیاندووەتە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری بەرگری.

وتیشی سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری جەختیان کردووەتەوە کە ھەوڵدەدەن کێشەکە چارەسەر بکەن و ئەو خانوانەی داگیرکراون بگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان.

دوێنێ هێزێکی سوپای عێراق چووە سەر گەڕەکی نەورۆز و داوای چۆڵکردنی خانووەکانیان لە دانیشتووانەکەی کرد.

ئەمریکا سزای نوێ بەسەر عێراق دەسەپێنێت؟
پێت ئەمریکا سزای نوێ بەسەر عێراق دەسەپێنێت؟
نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ١٢ دیاریکرا
دوات نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ١٢ دیاریکرا
پەیوەندیدر