بە گوژمەى زیاتر لە ٢ ملیار دینار سێ پڕۆژەی ستراتیژی بۆ پاراستنی شاری هەولێر و دەوروبەری لە کاریگەرییەکانی لافاو جێبەجێدەکرێت.
پارێزگای هه‌ولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، بە بڕیاری مه‌سرور بارزانی له پێناو پاراستنی شاری ھه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری له كاریگه‌رییه‌كانی لافاو به بڕی دوو ملیار و ١٠٠ ملیۆن دینار سێ پڕۆژه‌ی ستراتیژی خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، كه پێكهاتوون له كۆنكرێتی ڕێڕه‌وی سروشتی له گردجوتیار، كۆنكرێت كردنی ڕێڕه‌وی سروشتی كۆڕنیش نزیك شاری زیلان، دروستكردنی پردێكی هه‌شت چاوه له گوندی ته‌ندوره‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی شه‌مامك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له ئێستادا ھه‌ر سێ پڕۆژه‌كه له جێبه‌جێكردندان و مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانیان پاراستنی شاری ھه‌ولێر و ده‌وروبه‌ریه‌تی له زیانه‌كانی لافاو، دوای ته‌واوبوونیان كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی لافاو.
ئەوەشی خستەڕوو، “ئه‌و سێ پڕۆژه‌یه ڕێڕه‌وی ئاوی باران چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ساڵانه به‌ھۆی بارانی زۆره‌وه ئاوێكی زۆر له‌و ڕێڕه‌وانه ده‌رده‌چێت، پێویست بوو حكومه‌ت بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه چاره‌سه‌ری ئاوی سروشتی بكات و ئه‌و ناوچانه پارێزراوبن”.