شەقامێکی سلێمانی داخرا



هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، شه‌قامی به‌رده‌می نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی سایدی سه‌ركه‌وتن به ‌ئاڕاسته‌ی باڵه‌خانه‌ی كۆنی زانکۆی سلێمانی به‌ربه‌ستكرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی سلێمانی، شه‌قامی به‌رده‌می نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی سایدی سه‌ركه‌وتن به ‌ئاڕاسته‌ی باڵه‌خانه‌ی کۆنی زانكۆی سلێمانی به‌ربه‌ستكراوه‌.

داوای لە شۆفێران کرد کە شه‌قامه‌ لاوه‌كییه‌كان به‌كاربهێنن تا ئه‌وكاته‌ی كاركردنی تیمه‌كان له‌ شه‌قامه‌كه‌دا به‌ كۆتادێت.

 

ژاپۆن هاوکاری کەرتی کشتوکاڵ و فێرکردنی عێراق دەکات
پێت ژاپۆن هاوکاری کەرتی کشتوکاڵ و فێرکردنی عێراق دەکات
شاندی هەرێم بۆ مووچە دەچێتە بەغدا
دوات شاندی هەرێم بۆ مووچە دەچێتە بەغدا
پەیوەنیدر