پرۆژەی میترۆی بەغدا دەستبەکارەکانی دەکات



لە کاتێکدا حکومەت خۆی ئامادە دەکات بۆ بەفەرمی ڕاگەیاندنی پڕۆژەی “میترۆی بەغدا”، ناسر ئەل سەدی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری گواستنەوە ئاشکرای کرد کە ڕۆژانە پێنج ملیۆن گەشتیار هێڵی میترۆ بەکاردەهێنن، جەختی لەوەشکردەوە، لەپرۆژەکەدا شەمەندەفەری بێ شۆفێر بەکاردەهێنن  و وتیشی لە ٦٤ وێستگە پێکهاتووە کە هەموو ناوچەکانی بەغدا دەگرێتەوە.

ئەسەدی بە سەباحی ڕاگەیاند، چەندین پڕۆژەی پێشنیارکراوی پێشوو لە پڕۆژەی (میترۆی بەغدا) کۆکراونەتەوە، کە ڕووبەری ٨٥٪ی بەغدا دەگرێتەوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە درێژی پڕۆژەکە ١٤٨ کیلۆمەترە و بەسەر ٦٤ وێستگەدا دابەشکراوە، لەوانە هەشت وێستگە بۆ گواستنەوە لەنێوان ڕێڕەوەکاندا و ٤ دەروازە لەنێوان کەرخ و ڕوسافەدا دەبێت.

باسی لەوەشكردووە، پرۆژەکە هەموو شوێنەکانی بەغدا دەگرێتەوە، لەوانە ناوچە گەشتیاریەکان و زانکۆکان، هەروەها مەزارگە ئاینییە ئیسلامی و مەسیحییەکان و ناوەندەکانی بازاڕکردن و وەزارەتەکانی حکومەت و نەخۆشخانەکان و هەموو جێگە تایبەتەکانی ناو بەغدای پایتەخت و لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگایەک هەیە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کە بەستراوەتەوە بە چوار لە هەشت بەشی ڕێگاکەوە بۆ ئەوەی پرۆسەی گواستنەوەی گەشتیاران لە هەر ناوچەیەکی بەغداوە بۆ فڕۆکەخانە ئاسان بێت.

ئەسەدی دەڵێت: “ژمارەی گەشتیاران (لە میترۆی بەغدا) ڕۆژانە بە 5 ملیۆن گەشتیار خەمڵێنراوە و ئەم ڕێژەیە زۆر گەورەیە، چونکە دەزانرێت ڕێژەی گەشتیاران لە شەمەندەفەرەکاندا ٢٠٪ی دانیشتوانی شارەکە تێناپەڕێت.

دەشڵێت، “هێڵەکە تایبەتمەندییەکی نێودەوڵەتی دەبێت  و بەبێ شۆفێر کاردەکات و ڕێژەی سەلامەتی زۆر بەرز دەبێت و شەقامە سەرەکییەکانی بەغدا دەگرێتەوە، وتیشی وێستگەکاندەکەونە ناوەڕاستی ڕێگاکانەوە.”

فڕن بۆ پێدانی نان و سەمون لەبری ئارد بە هاوڵاتیان دادەنرێت
پێت فڕن بۆ پێدانی نان و سەمون لەبری ئارد بە هاوڵاتیان دادەنرێت
ساڵی ڕابردوو ٤٥٠ بڕوانامەی ساختە لە دامودەزگاکاندا تۆمارکراون
دوات ساڵی ڕابردوو ٤٥٠ بڕوانامەی ساختە لە دامودەزگاکاندا تۆمارکراون
پەیوەندیدار