یەكێتی زانایان هەڵوێستی لەسەر هێرشە درۆنییەكان ڕاگەیاند



یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هێرشە درۆنییەكانی سەر هەرێمی كوردستان، پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلامە و دەشڵێت: پاراستنی سەقامگیری کوردستان ئەرکی هەموو لایەکمانە.

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەداخەوە ماوەیەکە دەستێک دەیەوێ ئاسایشی هەرێم و هێزی پێشمەرگە بکاتە ئامانج و لەرێی درۆنەوە زیان بە پێگەی کوردستان بگەیەنێت و ئارامی هاووڵاتیان تێک بدات.

ڕاشیگەیاندووە، ئێمە لە یەکێتی زانایانەوە بە توندی ئیدانەی ئەو جۆرە هێڕشانە دەکەین، هێزی پێشمەرگە بەو پێیەی پارێزەری کوردستانە لە سەنگەری پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرە و داعشی تێکشکاند و کوردستانیش لانکەی پێکەوەژیان و لانەی ئاوارە و لێقەوماوان بووە، ناکرێ بکرێتە ئامانجی کردەی تیرۆریستی.

جەختیشی كردۆتەوە، پاراستنی سەقامگیری کوردستان ئەرکی هەموو لایەکمانە و ئەو جۆرە هەوڵە تێکدەرانە پێچەوانەی بنەماکانی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامە و ئاماژەیەکی مەترسیدارە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئارامی تەواوی عیراق.

وەرگرتنی مامەڵەی پاسپۆرتی ھاووڵاتیان لە ناوچەیەكی هەرێم ڕاگیرا
پێت وەرگرتنی مامەڵەی پاسپۆرتی ھاووڵاتیان لە ناوچەیەكی هەرێم ڕاگیرا
دارایی عێراق دەگاتە هەرێم و پارەی سێ‌ مووچە یەكلایی دەكرێتەوە
دوات دارایی عێراق دەگاتە هەرێم و پارەی سێ‌ مووچە یەكلایی دەكرێتەوە
پەیوەنیدر