ئەندامێكی ئەو گروپەی پۆلیسەكەی كەركوكیان كوشت دەستگیركرا



لەسەر ڕووداوی كوشتنی پۆلیسێک و بریندار بوونی دوو كەسی دیكە لە كەركوك، کەسێک دەستگیرکرا، کە یەکێک بووە لە پیلان داڕێژەرانی ئەو تاوانە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی پۆلیسی كەركوك، درەنگانی شەوی رابردوو لەئۆپەڕاسیۆنێکی تایبەتتدا لەخۆرهەڵاتی کەرکوک چوار کەس دەستگیرکران، کە یەکێکیان تۆمەتباری کوشتنی پۆلیسەکەی کەرکوکە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە ناو بازاڕی لەنگەی کەرکوک، کەسێکی نەناسراو تەقەی لە دوو پۆلیس کرد و بەوهۆیەوە پۆلیسێک گیانی لەدەستدا و پۆلیسێکی دیکە و هاووڵاتییەک بریندار بوون.

 

زستانێکی سەخت و زۆر سارد دەستپێدەكات
پێت زستانێکی سەخت و زۆر سارد دەستپێدەكات
نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
دوات نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
پەیوەنیدر