ئەمڕۆ لەگەڵ یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێی 2024دا، گەنجێك لە سنووری پارێزگای دهۆك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ دوو شەممە 1ی 1ی 2024، لە کۆمەڵگەی دۆمێز لە پارێزگای دهۆک گەنجێکی خەڵکی قەزای ئاکرێ بە ناوی (جەلال عەبدولڕەزاق) لە کاتی کارکردن لەسەر ستوونێکی کارەبا بە هۆی تەزووی کارەباەوە گیانی لەدەستدا.