بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێم، سبەینێ پشووی سەری ساڵ كۆتایی دێت، كە هەفتەیەكی خایاند و دەوامی فەرمی فەرمانگە و خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگاكان دەستپێدەكاتەوە.
بەپێی بڕیاری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشووەکە ڕۆژی دوو شەممە 25-12-2023 دەستی پێکرد وتا ئەمڕۆ 1-1-2024 بەردەوام بوو، هەر بۆیە سبەینێ سێ شەممە 2-1-2024 دەوامی فەرمانگە و دامەزراوەکان دەستپێدەکاتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە مووچەی سێ مانگی ساڵی ڕابردووی مووچەخۆرانی هەرێم نەدراوە و تا ئێستاش دەوام لە خوێندنگەكانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین و شارۆچكەی كۆیە دەستی پێ نەكردووە و بایكۆتی مامۆستایان بەردەوامە.