بە ڤیدیۆ؛ بوومەلەرزەیەكی سەروو 7 پلە ڕوویدا و هۆشداری تسونامی دەدرێت



بوومەلەرزەیەكی بەهێزی سەروو 7 پلە بە پێوەری ڕێختەر وڵاتی ژاپۆنی هەژاند و بەرپرسانی ئەو وڵاتە هۆشداری كارەساتی مرۆیی و تسونامی دەدەن.

ئاراس جەبار، شارەزای بوومەلەرزەزانی و كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی زۆر بەهێز بە گوڕی 7.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر وڵاتی ژاپۆنی هەژاندووە.

ڕاشیگەیاند، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 10:10 خوولەکی بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی كوردستان ڕوویداوە بە قووڵایی 10 کیلۆمەتر و چەقەکەی لە شاری (ناناو)ـی پارێزگای ئیشیکاوا بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ژاپۆن، “تسۆنامی دەستی پێكردووە بە بەرزیی 1.2 مەتر بۆ نێو شاری واجیما-ی پارێزگای ئیشیکاوا، هەروەها کارەبای 33 هەزار و 500 ماڵ پچڕاوە و لە هەندێ شوێنیش ئاگر کەوتووەتەوە”.

هۆشداریش دراوە بە هاووڵاتیان، كە ماڵەكانیان چۆڵ بکەن و بچنە شوێنە بەرزەکان.

دوای مێسی نابێت كەس درێسی ژمارە (10) لەبەربكات
پێت دوای مێسی نابێت كەس درێسی ژمارە (10) لەبەربكات
کەشناسی: ئاسمان هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
دوات کەشناسی: ئاسمان هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
پەیوەنیدر