بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو .
خێراىی با لەسەرخۆ بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا دەبێت، پلەکانی گەرم نزم دەبێتەوە بە (١ بۆ ٢ ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ١٦ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ١٥ پلەى سیلیزى
دهۆک: ١٦ پلەى سیلیزى
کەرکووک: ١٧ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ١٧ پلەى سیلیزى
زاخۆ: ١٧ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ١٩ پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: ٧ پلەى سیلیزى
سۆران: ١٣ پلەى سیلیزى