لێپرسراوی هۆبه‌ی كوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی سلێمانی ئاماری ساڵێکی خواردنی گۆشتی ڕایگەیاند، هاوکات بڕی گۆشتی نا تەندروستی لەناوبراویشی بڵاوکردەوە.
لێپرسراوی هۆبه‌ی كوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌ماوه‌ی ١٢ مانگی ساڵی ٢٠٢٣دا، زیاتر لە ١٧ هه‌زار تۆ‌ن و ٤٥١ كیلۆ گۆشت ڕه‌وانه‌ی بازاره‌كانی سلێمانی كراون، نزیكه‌ی ٤٥ تۆنیش له‌ناوبراون كه بۆ به‌كارهێنان شیاو نه‌بوون.
د.شاڵاو عارف، لێپرسراوی هۆبه‌ی كوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، “له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی كاركردنی تیمی پزیشكی كوشتارگه له‌ژێر چاودێری و ڕێنمایی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی، بڕی ١٧ هه‌زار تۆ‌ن و ٤٥١ كیلۆ گۆشتی ته‌ندروست ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی كراون كه له ڕووی ته‌ندروستی و به‌های خۆراكیه‌وه شیاوبوون بۆ به‌كارهێنان، به سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانیشدا تێپه‌ڕیوون كه له ڕووی پێوه‌ره‌كانی پزیشكی ستاندارد بوون”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “بڕی ٤٤ تۆ‌ن و ٩١٠ كیلۆ گۆشت له‌لایه‌ن تیمی پزیشكیه‌وه دیاریكراون كه له ڕووی ته‌ندروستی و به‌های خۆراكیه‌وه بۆ به‌كارهێنان شیاو نه‌بوون و به‌ڕێگه‌ی زانستی له‌ناوبراون، هاوکات به هه‌زاران ئەندامی لاشه‌ی ئاژه‌ڵی نه‌شیاویش له ناوبراون، نزیكه‌ی هه‌زار ئاژه‌ڵی زیندووش ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه كوشتاریان بۆ بكرێت كه هه‌ڵگری نه‌خۆشی بوون و نێردراونه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر”.
ئەوەشی خستەڕوو، نزیکەی ١٦ وانه‌ی زانستی له ڕووی پراكتیكیه‌وه پێشكه‌ش به ناوه‌نده ئه‌كادیمیه جۆراوجۆره‌كان كراون، هاوكاری ئه‌نجامدانی یه‌ك توێژینه‌وه‌ی زانستیش كراوه له‌باره‌ی نه‌خۆشیه مرۆژه‌ڵیه‌كان (گوازراوه‌كان) كه له ڕووی زانستی پزیشكیه‌وه گرنگن بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌یانه‌وه.