پاریزگاری هەولێر رایگەیاند، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگی زیاتر بە سنووری هەریر دەدرێت و هەلی کار دەڕەخسێندریت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەکەمین پارک لە شارۆچکەی هەریر دەکرێتەوە.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، سەرجەم بەرپرسانی حکومی لەو سنوورە لە خزمەتی خەڵکیدان، بودجەی ئەم پارکە لەسەر ئەرکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە، وەک پاڵپشتییەک بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دیارییەکە بۆ خەڵکی هەریر”.
ئەوەشی خستەڕوو، ” لە ئایندەیەکی نزیکدا، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە گرنگی زیاتر بە سنووری هەریر دەدرێت، هەلی کار بۆ دانیشتوانی ناوچەکە دەڕەخسێنرێت”.