ڕۆژنامەنووسان و ئەندامانی خێزانەكانیان بەخۆڕایی چارەسەر دەكرێن



ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی حكومەتی فیدراڵ، ڕەزامەندی دەردەبڕێت، تا ڕۆژنامەنوسان و خێزانەكانیان بەخۆڕایی چارەسەر بكرێن.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن سەندیكای ڕۆژنامەنوسانى عيراق بڵاوكرایەوە”بڕیارەكەی ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی بەرزدەنرخێنین، بۆ دەربڕینی ڕەزامەندی لەسەر داواكاریی سەندیكا، تا چارەسەری بەخۆڕایی ڕۆژنامەنوسان و خێزانەكانیان لە ئەندامانی سەندیكا بگرێتەوە، لە بەشە جیاجیاكانی نەخۆشخانە حكومییەكان و لە كرێی نەشتەرگەرییەكان ببوردرێن”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئەو بڕیارە وەك پێزانینە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕۆڵی كاریگەریی ڕۆژنامەنوسانی عیراقی لە بەجێگەیاندنی ئەركی پیشەیی و نیشتمانی خۆیان، لەپێناو ڕێزگرتن لە ڕای ئازاد”.

لە كۆتایی بەیاننامەمەدا هاتووە”لەكاتێكدا سەندیكا هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ ئەو ڕۆژنامەنوسانە دەكات دەخوازێت كە پێویستییان بە چارەسەرە، جەختیش لەسەر پێویستی هەماهەنگی تەواوەتی وەزارەتی تەندروستی و دامەزراوەكانی دەكاتەوە، لەپێناو پاراستنی ئەو دەستكەوتە مرۆییە”.

 

سندوقی رەشی نێو فڕۆکە چ رەنگێکە؟
پێشت سندوقی رەشی نێو فڕۆکە چ رەنگێکە؟
برۆندی…هەژارترین وڵاتی جیهان
دواتر برۆندی…هەژارترین وڵاتی جیهان
ەیوەندیدار