شەوی سەری ساڵ ٥٤ كەس لە هەولێر برینداربوون



ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، لە شەوی سەری ساڵدا لە پارێزگای هەولێر ٥٤ كه‌س برینداربوون.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له‌ مه‌راسیمه‌كانی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی ٢٠٢٤ له‌ شاری هه‌ولێر ٥٤ كه‌س برینداربوون و سه‌رجه‌میشیان له‌لایه‌ن تیمه‌ پزیشكیه‌كانه‌وه‌ چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه‌.

ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له ‌ڕێگه‌ی به‌شی كرده‌ پزیشكیه‌كان ١٠ تیمی پزیشكی له‌ سنووری شاری هه‌ولێر ئاماده‌كران وه‌كو ئاماده‌باشیه‌ك بۆ هه‌ر حاڵه‌ت و ڕووداوێکی نەخوازراو تاوه‌كو چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ مه‌راسیمه‌كانی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ، تیمه‌كان پێشوازیان لە ٥٤ حاڵه‌تی جۆراوجۆر كرد كه‌ له‌كاتی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ برینداربوون و پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ر هه‌بوو، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی پزیشكیه‌كانیشه‌وه‌ چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ئه‌نجامداوه‌.

دەرەنجامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە
پێت دەرەنجامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە
لە سبەینێوە مامەڵەکردن بە دۆلار ڕادەگیرێت
دوات لە سبەینێوە مامەڵەکردن بە دۆلار ڕادەگیرێت
پەیوەنیدر