لە سبەینێوە مامەڵەکردن بە دۆلار ڕادەگیرێت



بانکی ناوەندیی عێراق بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە مامەڵە داراییەکانی ناوخۆی وڵات بە دینار ئەنجامدەدرێت، ته‌نها چوار لایه‌ن مافی وه‌رگرتنی حه‌واڵه‌ ده‌ره‌كیه‌كانیان به‌دۆلاری كاش هه‌یه‌.

بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی سیاسەتی دراو و توانا دارایی بانکەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دراوی بیانی بۆ کڕیارەکانیان، بانکی ناوەندیی عێراقی ئەو لایه‌نانه‌ی دیاری کردووە بۆ وەرگرتنی حەواڵە دەرەکییەکانیان بە شێوەی کاش دەیانگرێتەوە بە دراوی دۆلاری ئەمریکی.

ئەو شوێنانەى حەواڵەى دەرەکى دەیانگرێتەوە:

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، یەکەم، نێرده و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان، ڕێکخراوەکان و سەرجەم دەزگا نێودەوڵەتییەکان کە لە عێراق کاردەکەن، دووەم، ڕێکخراوە مەدەنییە ناحکومییەکان کە لە سکرتاریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران تۆمارکراون، لە ئەگەری ئەوەی لایەنی بەخشەری بیانی مەرجی ئەوە دابنێت کە بڕە پارەی حه‌واڵه‌‌ی بیانی هاتوو بە دراوی دۆلار لە ناوخۆی عێراقدا بدرێت.

وتیشی، سێیەم، گرێبەستە حکومییەکان کە بە دۆلاری ئەمریکی کاری پێدەکرێت و گرێبەستە بەردەوامەکان بۆ یارمەتییەکان و قەرز و رێککەوتنە دەرەکییەکان، چوارەم، ڕێژه‌ی ٪٤٠ی حەواڵەی هاتوو لە هەناردەکارانی عێراقیه‌کان لە ئەنجامی هەناردەکردنه‌کانیان بۆ دەرەوەی وڵات، بەکارهێنانی دراوی بیانی بۆیان ڕێگەپێدراوە.

ئاشکراشی کرد، بانکەکان رێگەیان پێدەدرێت ئەو بڕە پارەیەی کە لە دەرەوەی وڵاتەوە وەریانگرتووە بە شێوەی دۆلاری کاش بیگەیەننە کڕیارەکانیان، ئه‌‌و سەرچاوە داهاته‌ی که‌ له‌ بەردەستی بانکه‌که‌یه‌ و بەپێی رێککەوتنی نێوان بانک و کڕیار ده‌درێت.

ئەوەی خستەڕوو، بانکەکان بۆیان نییە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پارەی کڕیاران کە لە دەرەوەی عێراقەوە بە دراوی دۆلاری ئەمریکی وەریدەگرن بیگۆڕنه‌وه‌ به‌ دراوی دیناری عێراقی تەنها به‌ ڕەزامەندی کڕیار نه‌بێت.

 

شەوی سەری ساڵ ٥٤ كەس لە هەولێر برینداربوون
پێشت شەوی سەری ساڵ ٥٤ كەس لە هەولێر برینداربوون
٣٣ کەس لە ناوچەیەکی بەغدا بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە برینداربوون
دواتر ٣٣ کەس لە ناوچەیەکی بەغدا بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە برینداربوون
پەیوەندیدار