جارێکی دیکە تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفرۆکەوانەوە سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی له نزیك بناری خاڵخاڵان بۆردوومانکرد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه جارێكی دیكه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیاوه سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له نزیك بناری خاڵخاڵان بۆردوومانكرا و به وته‌ی شایه‌تحاڵێكیش، باره‌گایه‌ك له‌و سنووره كراوه‌ته ئامانج.
فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان لە نزیک گوندی چنارتو بناری خاڵخاڵانی ناحیەی ئاغجەلەر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ كه پێده‌چێت سه‌ر به سوپای توركیا بێت بۆردوومانێكی ئه‌نجامداوه، بۆردوومانه‌كه‌ش ڕاسته‌وخۆ باره‌گایه‌كی چه‌كداری كردۆته ئامانج.
تاوه‌كو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی بۆردومانه‌كه نه‌زانراون، ده‌زگا ئه‌منی و په‌یوه‌ندیداره‌كانیش هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه بڵاونهكردوەتهوه، لە کاتێکدا ترس و دڵەڕاوکێی لای هاووڵاتییانی سنوورەکە دروستکردووە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ڕۆژی ٢٧ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە نزیک گوندی توتەقەڵەی بناری خاڵخاڵانی ناحیەی ئاغجەلەر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان بۆردوومانێكی ئه‌نجامدا، تاوه‌كو ئێستاش زیانه‌كان ئاشكرانه‌كراون.