وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له پیرمام كرد و داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات رێز له سه‌روه‌ریی عێراق و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان بگرن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە کە بە تووندترین شێوه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كات كه شه‌وی رابردوو به به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كرایه سه‌ر بنكه و باره‌گای هێزه كوردییه‌كان له پیرمام و دەشڵێت:”پێویسته ئه‌م كاره تووندوتیژییانه رابگیرێن و ئه‌نجامده‌رانی ده‌ستنیشان بكرێن و لێپێَچینهوهیان له‌گه‌ڵدا بكرێت”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە كه فه‌ره‌نسا داوای رێزگرتن له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا دڵنیایی هاوئاهه‌نگیی ته‌واو ده‌داته به‌رپرسانی فیدراڵیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
شه‌وی ٣٠- ١٢-٢٠٢٣، به دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایه سه‌ر باره‌گایه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سنوری پیرمام- هه‌ولێر و جگه له زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه.