نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ گەنجێك کرا کە پولی دۆمینە و چەرخی قوتدابوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ڕایگەیاند، لە حاڵەتێکی دەگمەندا نەشتەرگەرییان بۆ گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ کرد کە ژمارەیەك پولی یاری دۆمینە و چەرخی قوتدابوو.
ڕوونیشیکردەوە کە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ گەنجەکە ئەنجامدرا و ژیانی لە مەترسی ڕزگار کرا.
بە پێی ئەو وێنانەی کە نەخۆشخانەکە بڵاویکردووەتەوە، 12 پولی دۆمینە لە گەدەی گەنجەکە دەرهێنراوە.