بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە



وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، شەوی ڕابردوو بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە و بە مافی خۆشیانی دەزانن لە کات و ساتی گونجاودا وەڵامی ئەنجامدەرانی هێرشەکە بدەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “شەوی ڕابردوو ٣٠/١٢/٢٠٢٣ کاتژمێر ١١:٤٥ بە دوو درۆنی بۆمبرێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری پیرمام-هەولێر ،کە خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتەوە”.

وتیشی: “ئەم هێرشە تیرۆریستیە لە لایەن هێزێکی لە یاسادەرچو بە چاوساخی و هاوکاریی جاش و هاوکارەکانیان بۆ سەر بنکەیەکی هێزی پێشمەرگە مەترسیدار و شەڕ فرۆشتنە”.

ڕاشیگەیاند، “ئێمە ئەو لایەنانەو حکومەتی فیدراڵ بە بەرپرس دەزانین بەرامبەر ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە، چونکە ئەم گروپە لە یاسادەرچووانە لە لایەن حکومەتی فیدراڵی بودجە و مووچەیان پێ دەدرێت و چەکدار دەکرێن و بە بەرچاوی حکومەتی عێراقەوە هاتوچۆ دەکەن و چەک و مووشەک و درۆن دەگوازنەوە و هێرشی تیرۆریستی دەکەنە سەر دامودەزگا فەرمی و سەربازییەکان”.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی: “لە کاتێکدا کە حکومەتی عێراق بێ دەنگ و بێ توانایە بەرامبەریان، بەڵام ئازایە لە بڕینی قوتی خەڵکی کوردستان و بە هەمان پارە ئەم گروپانە پارەدار دەکرێن”.

ئەوەشی خستەڕوو کە چاوەڕوانی وەڵام و هەنگاوی کرداری لە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی دەکەن “لە سزادانی ئەم گروپانەو هەر وەڵامدانەوەیەکیش لە کات و ساتی گونجاودا بە مافی خۆمان دەزانین. داواش لە هەموو دۆست و لایەنەکان دەکەین کە لەو کردارە تیرۆریستیە بێ دەنگ نەبن و پشتیوانمان بن بۆ هەر بەرپەرچدانەوەیەک کە بە گونجاوی بزانین”.

10 تیمی تەندروستی لە هەولێر خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
پێت 10 تیمی تەندروستی لە هەولێر خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
عێراق بیمەی کۆمەڵایەتی بە دوو ملیۆن و 159 هەزار خێزان دەدات
دوات عێراق بیمەی کۆمەڵایەتی بە دوو ملیۆن و 159 هەزار خێزان دەدات
پەیوەنیدر