عێراق بیمەی کۆمەڵایەتی بە دوو ملیۆن و 159 هەزار خێزان دەدات



وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی بیمەی کۆمەڵایەتی مانگی 12، کە زیاتر لە دوو ملیۆن و 159 هەزار خێزان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، دەستەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەستی بە دابەشکردنی بیمەی کۆمەڵایەتی زیاتر لە دوو ملیۆن و 159 هەزار خێزان کرد کە بڕەکەی دەگاتە زیاتر لە 470 ملیار دینار.

ڕوونیشیکردەوە، ملیۆنێك و 576 هەزار لەو خێزانانەی بیمەی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە پیاو بەڕێوەیان دەبات و زیاتر لە 381 ملیار دیناریان بۆ تەرخان کراوە، هەروەها 576 هەزاریشیان ژن سەرپەرشتییان دەکات و زیاتر لە 88 ملیار دینار وەردەگرن.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی جەختیشیکردەوە لە جێبەجێکردنی پلانی حکومەت بۆ هاوکاریکردنی ئەو خێزانانەی لە خوار هێڵی هەژارییەوەن.

بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە
پێت بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە
سودانی چ بەڵێنێکی بە مووچەخۆرانی هەرێم داوە؟
دوات سودانی چ بەڵێنێکی بە مووچەخۆرانی هەرێم داوە؟
پەیوەنیدر