لە دوای سعودیە عێراق دووەم دەوڵەمەندترین وڵاتانی عەرەبییە لە زۆرترین بڕی یەدەگی نەوتی خاو.
یەکێتی توێژینەوەی وزەی جیھانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوەدەدات، لەسەر ئاستی ١٠ وڵاتی عەرەبی بەرھەمھێنەری نەوت، سعودیە خاوەنی یەک ترلیۆن و ٧٥٤ ملیار بەرمیل یەدەگی نەوتی خاوە و لە پلەی یەکەمدایە و دوای ئەویش عێراق لە پلەی دووەمدایە کە لە ئێستادا زیاتر لە ١٤٥ ملیار بەرمیل یەدەگی نەوتی خای هەیە.
ڕوونیشیکردۆتەوە، چەند وڵاتێک بە گرتنەبەری چەند ڕێوسوێنێک بۆ زیادکردنی یەدەگی نەوت هەنگاوی باشیان ناوە لەوانە، حکومەتی ئیمارات کە بۆ پەرپێدانی کەرتی نەوتی وڵاتەکەی توانیویەتی بگاتە پلەی سێیەمی وڵاتانی عەرەبی و خاوەنی ١١٣ ملیار بەرمیل یەدەگی نەوتی خاوە.
کوەیت چوارەم و لیبیا پێنجەم و قەتەر شەشەم و جەزائیر حەوتەم و عومان ھەشتەم و میسر نۆیەم و یەمەن بە پلەی دەیەم دێن لە یەدەگە نەوتی خاودا.