سوپای پاسداران هۆشداری بە ئەمریکا دەدەت



ئەمڕۆ شەممە، ئیسماعیل ئاقانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سەربە سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران هۆشداری‌ بە ئەمریکادا و ڕایگەیاند ” ئەگەر ئەمریکا لەسەر ڕەفتارە خراپەکانی بەردەوامبێت له‌ عێراق ئەواا ده‌بێته‌هۆكاری‌ ئه‌وه‌ی‌ موقاوه‌مه‌ی عێراقی وەڵامیان بداتەوە.

فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەشکردووە، “مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ربه‌خۆیانه‌ بڕیارده‌ده‌ن و فه‌رمان له‌ هیچ کەس و لایه‌نێك وه‌رناگرن”.

لەدرێژەی قسەکانیدا ئاقانی هۆشداری بە ئەمریکا داوە و باسی لەوەکردووە، “ئەگەر ئەمریکا به‌رده‌وامبێ لەسەر کردەوە خراپەکانی لە عێراق گروپی مقاوه‌مه‌ی عێراقی به‌ شێوازێكی جیاواز وەڵامیان دەدەنەوە”.

ئاقانی دەڵێت، “قه‌واره‌ی زایۆنی و ئه‌مریكا شكستیان هێنا لەسەرکەوتن و بەدەستهێنانی دەستکەوتتەکان لەجەنگی غەززەدا”.

ئەوەشی خستەڕوو، “کوشتنی ڕه‌زا موسه‌وی ڕاوێژكاری سه‌ربازی سوپای‌ پاسداران، بەهۆی ئەوەوەبوو ئەمریکا بو ئیسرائیل نه‌تانتوانی له‌ گۆڕه‌پانی سه‌ربازی غه‌ززه‌ هیچ ده‌ستكه‌وت و سەرکەوتنێک به‌ده‌ستبهێنن”.

لە بەشە ناوخۆییەک شەڕ دروستبوو
پێت لە بەشە ناوخۆییەک شەڕ دروستبوو
پڕۆژەی کارتی ئەلیکترۆنی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە
دوات پڕۆژەی کارتی ئەلیکترۆنی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە
پەیوەنیدر