شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، لەهەفتەی کۆتایی مانگی یەکەم بۆ ناو هەفتەی دووەم دۆخێکی ئەرێنی تەڕو پڕ داباراناوی دەگەرێتەوە ناوچەکانی ئێمەو لەهەفتەی دووەم و تا ناوەڕاستی مانگ بارانی باش هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە و بەفر لە سەنتەری شارەکانیش دەبارێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی هەفتەیەکی تری داهاتودا بەهۆی سیستەمێکی نزمە پەستانی ئایسلەندی باکوری زەریای ئەتڵەسی درێژ بوونەوەی بۆ سەر خۆرئاوای ئەوروپاو ناوچە جیاوازەکانی ناوەڕاست و باکوری ئەوروپاو دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکور کەشێکی تەواو تەڕو ئەرێنی و داباراناوی باران و بەفرو تەرزە و سەرماو سۆڵە بەشێکی زۆری ناوچە جیاوازه کانی ئەوروپا دەگرێتەوە ئەو سیستەمە لەگەڵ ناوچەکانی ئێمە پێچەوانەیە و تاوەکو لەوێ بەو شێوەیە بێ و باش بێت لای خۆمان کەشەکە وشک دەبێت جۆرێک لەسەقامگیری بەخۆوە دەبینێ و هۆکارە بۆ مانەوەی بەرزە پەستان لەسەر ناوچەکانمان بەرزە پەستان وەکو دیوارێک ڕێگری دەکات لەهاتنی شەپۆلە باشە دەریایەکان و ڕەخساندنی کەشی تەڕو داباراناوی و ئەرێنی.
دەشڵێت:” هەروەها لەهەفتەی کۆتایی مانگی یەکەم بۆ ناو هەفتەی دووەم بەتایبەتی بەهۆی لاواز بوونو کشانەوەی ئەو سیستەمە پەستان نزمەی ئایسلەندی لەسەر ئەو ناوچانەی ئەوروپا دوبارە دۆخێکی ئەرێنی تەڕو پڕ داباراناوی دەگەرێتەوە ناوچەکانی ئێمەو لەهەفتەی دووەم و تاناوەڕاستی مانگ بارانی باش هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە بەپێی ئاماژەکانی ئێستا بارستە هەوایەکی ساردی بەهێز بەشێوەی بەرفراوان لەناو هەفتەی دووەمدا دەرکەوتوە کەجێگیر بێ بەفر بارینیشی بەشێوەی بەرفراوانیش لێدەکەوێتەوە تەنانەت بۆ سەنتەرەکانیش”.