نرخی حەج بۆ ساڵی 2024 دیاریکرا



رایگەیاند، ساڵی 2024 نرخی حەج بە رێگەی ئاسمانی 4800 دۆلار و بە رێگەی وشکانی 4000 دۆلارە.

رۆژی هەینی، 29-12- 2023 شێخ نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ، ئاماژە بەوەدەکات، نرخی تێچووی حەجکردن بۆ ساڵی 2024 بە بەراورد بە ساڵی 2023 زیادیکردووە، و ئەمەش بۆ زیادکردنی ئەو باج و ڕسوماتانە دەگەڕێتەوە کە سعودییە لەسەر فەریزەی حەج زیادیکردووە،

دەشڵێت، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە داهاتی فۆرم پڕکردنەوەی هاووڵاتییان ملیارێک و 400 ملیۆن دیناریان خستووەتە سەر خەرجیی حەج بۆ ئەوەی نرخەکان زیاتر نەبن.

ئەم ساڵ 56 هەزار و 669 کەس ناویان نووسیبوو بۆ ئەوەی فەریزەی حەج بە ئەنجام بگەیەنن، کە هەر کەسێک بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی حەج 25 هەزار دیناری لێوەرگیراوە، بەوەش داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان تەنیا لەرێگەی پڕکردنەوە فۆرمی حەج ملیارێک و 400 ملیۆن دینار بووە.

شێخ نیاز نەقشبەندی ئاماژەی بەوەشدا، “ئەو ملیار و 400 ملیۆن دینارە بە رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پاڵپشتیی حاجییان بۆ پڕۆسەی حەج بەکارمانهێناوە بۆ ئەوەی نرخیان لەسەر کەمتربکەینەوە، ئەگەر ئەو پارەیە نەکرابێتە سەر نرخی حەج ئەوە نرخ بەرێگەی ئاسمانی دەگەیشتە نزیکەی پێنج هەزار دۆلار و بە وشکانی 4170 هەزار دۆلار.”

بۆ ساڵی 2024 نرخی حەج بەرێگەی ئاسمانی 4800 هەزار دۆلار و بە وشکانی چوار هەزار دۆلارە. شێخ نیاز نەقشبەندی دەڵێت، “لە کۆی ئەو 4,800 هەزار دۆلارەی بە رێگەی ئاسمانی لە حاجییان وەردەگیرێت 2,914 هەزار دۆلار و لە وشکانیش لە کۆی ئەو چوار هەزار دۆلارە دوو هەزار و 84 دۆلاری دەدرێتە عێراق.”

ئەم ساڵ 56 هەزار و 669 کەس داوایان بۆ چوونە حەج پێشکێش کرد، هەروەها 65 هەزار و 195 داواکاری حەجی ساڵی 2017 هەبوون، کە کۆی داواکارییەکە دەبێتە 121 هەزار و 864 کەس، لەکاتێکدا پشکی حەجی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024، چوار هەزار و 174 کەس دەبێت.

پارتی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێت پارتی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
تورکیا 32 تۆمەتباری دەستگیر کرد
دوات تورکیا 32 تۆمەتباری دەستگیر کرد
پەیوەنیدر