رێبه‌ری رەوتی سەدر له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جەژنی سه‌ری ساڵی زایینی، رایگه‌یاند، دوای ئه‌و هه‌مو كاره‌سات و ناخۆشییە، “ناتوانین پیرۆزبایی له خۆشه‌ویسته سته‌ملێكراوه كریستیانه‌كانی عێراق بكه‌ین”.
موقتەدا سەدر لە پەیامەکەیدا کە ئاڕاستەی کریستیانەکانی عێراقی کردووە بەبۆنەی جەژنی جەژنی سه‌ری ساڵی زایینی، و دەڵێت “له سه‌ری ساڵی زایینی و جه‌ژنی كریستیانه‌كان نزیك ده‌بینه‌وه، دوای ئه‌و هه‌مو كاره‌سات و ناخۆشییه‌ی له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش به‌سه‌ریانداهات و ئه‌وه‌ی ئێستاش كه به‌هۆكاری دیكه به‌سه‌ریاندێت، ناتوانین پیرۆزبایی له خۆشه‌ویسته سته‌ملێكراوه كریستیانه‌كانی عێراق بكه‌ین”.
دەشڵێت، “له‌م بۆنه‌یه‌دا له خوای گه‌وره داواكارم، بە گەڕانەوە بۆ لای خودا و گوێڕایەڵی بۆ خودا و خۆشەویستی نیشتمان، لە ژێر رۆشنایی عێراقێکی سەربەخۆ و بێ ژێردەستەیی و گه‌نده‌ڵی، ئاسایش به كریستیانه‌كان ببەخشێت”.
ئه‌مساڵ بۆ سێیه‌مین ساڵ لە ماوەی 10 ساڵی رابردودا ئاهەنگەکانی رۆژی سەری ساڵ و رۆژی لەدایکبونی مەسیح هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه، پێشتر بەهۆی ئەو کارەساتانەی کە لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا کەوتەوە ئاهەنگەکان لە عێراق هەڵوەشێندرانەوە.