لە بازاڕە نێودەوڵەتییەكاندا، یەك بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
رۆژی هەینی نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ٨١ دۆلار و ٧٨ سەنت و رۆژەكەی بە ٧٩ دۆلار و ٠٤ سەنت تەواو كرد.
ئەمڕۆش لە كاتژمێر ٠٩:٣٣، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسەدا ٠،٥٣ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بە ٧٩ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
لە ھەمان كاتدا، یەك بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، بە ٧٤ دۆلار ٩١ سەنت فرۆشرا.
شلكردنەوەی ئەو رێوشوێنانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیراونەتە بەر لە چین كە گەورەترین بەكاربەری نەوتی خاوە لە جیهان و بڕیاری ئەمریكا بۆ دەستكردن بە كڕینی نەوتی خاو، كاریگەرییان هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
لەو میانەیەدا چین سیاسەتی خۆی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا گۆڕیوە و رایگەیاندووە، كۆنترۆڵ و سنووردارییەكانی گەشتكردن لەنێوان شارەكان هەڵدەگرێت.
هەروەها رۆژی هەینی وەزارەتی وزەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا تیشكی خستە سەر ئەوەی كە سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو دەكڕێت.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەكنیكییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٩ دۆلار و ٧٤ سەنت بۆ ٨٠ دۆلار و ٠٥ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەكەی لەنێوان ٧٩ دۆلار و ٤٣ سەنت بۆ ٧٩ دۆلار و ١٢ سەنت بمێنێتەوە.