ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، دوای کۆتاییهاتنی پشووەکانی سەری ساڵ دانیستنی جدی دەستپێدەکات.
نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ ئەوەدایە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەربکرێت و لە هەمواری یاسای بودجەدا کۆتایی بەو کێشەیە بێت.
ئاماژەی بەوەشدا، لیژنە بۆ هەمواری یاسای بودجەی عێراق پێکهاتووە و لە دوای کۆتاییهاتنی پشووی وەرزیی پەلەمانی عێراق لە 9ی مانگی 1ی ساڵی داهاتوو، گفتوگۆ و دانیشتنی جدی بۆ هەموارکردنەکە دەستپێدەکات.
بڕیارە ساڵی ئایندە هەمواری یاسای بودجەی عێراق بکرێت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ( ئینفاقی فعلی ) دەربهێنرێت، تاوەکو بەغدا راستەوخۆ مانگانە پشکی مووچە بنێرێت و کێشەی نەدان و دواکەوتنی مووچە لە هەرێمی کوردستان نەمێنێت.