بانکی ناوەندی عیراق فرۆشتنی دۆلاری زیادکرد، بەڵام بەبەراورد لەگەڵ دوێنی دۆلاری نەختی کەمکردەوە.
بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 210 ملیۆن و 533 هەزار و 703 دۆلاری فرۆشت کە 20 ملیۆن و 931 هەزاری نەختە.
دوێنێ بانکی ناوەندی 200 ملیۆن و 165 هەزار و 854 دۆلاری فرۆشت کە 35 ملیۆن و 190 هەزاری نەخت بووە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆش نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا کەمێك بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 600 دینارەوە، مامەلەی پێوەدەکرێت.