بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە بەشێک لە کارەکانی ڕاگرت



ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە هێڵی سێرڤەری نێوانیان لەگەڵ بەغدا پچڕاوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجەدا ئاماژە بەوەکراوە، به‌هۆى نه‌مانى هێڵى سێرڤه‌رى پارسپۆرتی نێوان هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌غدا، ئه‌مڕۆ كه‌س ناتوانێت له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ پاسپۆرته‌ ته‌واوكراوه‌كه‌ى وه‌ربگرێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پاسپۆرتى هه‌ڵه‌بجه‌ هاووڵاتیانى پارێزگاكه‌ى و قه‌زاى سه‌یدسادق و شاره‌زوور ئاگادار دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بەھۆی نەمانی ھێڵی سێرڤەری پاسپۆرتی نێوان بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆتی هەڵەبجە لەگەڵ سێرڤەری بەغدا ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، بەشی پێدانەوەکار بکات و پاسپۆرت بدرێتەوە بە ھاوڵاتیان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەگەڵ چاککردنەوەی سێرڤەرەکەدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە.

دراوێکی دیکە شوێنی دۆلار دەگرێتەوە؟
پێت دراوێکی دیکە شوێنی دۆلار دەگرێتەوە؟
گروپە چەکدارەکانی عێراق: سه‌نته‌رێكی سیخوڕیی ئیسرائیلمان لەهەرێم بەئامانج گرت
دوات گروپە چەکدارەکانی عێراق: سه‌نته‌رێكی سیخوڕیی ئیسرائیلمان لەهەرێم بەئامانج گرت
پەیوەندیدر