کێشەی کەمی ئاو عێراق بەرەو جەنگ دەبات



ئێستا به‌شێكی زۆری دانیشتوانی چه‌ند شارێكی عێڕاق له‌نێو گێژاوی كێشه‌ی حه‌قیقی بێ‌ ئاویدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌ جۆرێك له‌به‌ر بێ‌ ئاوی دانیشتوانی چه‌ندین گوند هیجره‌تیان كردووه‌ بۆ نێو شاره‌كان،

د. هێرش شـــكاك دكتۆرا له‌ ئیداره‌دانی ستراتیژیی ئاو لە نووسینێکدا دەڵێت،” عێڕاق له‌نێو گێژاوی كێشه‌ی حه‌قیقی بێ‌ ئاویدایە،

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی ئاوی پیس و نه‌شیاو بۆ خواردنه‌وه‌ بریتییه‌ له‌ تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی عێڕاق، ئه‌مه‌ حاڵه‌تێكی ئاسان نیه‌ و زۆر مه‌ترسیداره‌و كه‌ نه‌ سیاسه‌تی ئیداره‌دانی ئاو له‌ عێڕاق، نه‌ گۆڕانكاریه‌كانی كه‌ش و هه‌وا له‌ خزمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌ پڕ مه‌ترسیه‌ نین …

ئاماژە بەوەشدەکات، كه‌ به‌پێی دیراسه‌كردن و بۆچوونی خۆم و دیراسه‌كردن و بۆچوونی لێكۆڵه‌ره‌وانی ئیداره‌دانی ئاو له‌ وڵاتانی پێشكه‌وتوودا، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا ئه‌م كێشه‌یه‌ی نه‌بوونی ئاو له‌ عێڕاق به‌ره‌و كاره‌ساتی گه‌وره‌ ئاڕاسته‌ ده‌گرێ‌، وه‌ك ڕووبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و هۆزه‌كان له‌سه‌ر  بەدەستخستنی ئاو،

ڕوونیشیکردۆتەوە، له عێڕاق به‌هۆی زۆر خراپی ئیداره‌دانی ئاو و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌تی ئیداره‌دانه‌ی ئاو، له‌ چه‌ند ساڵی داهاتوودا كاره‌ساتی ئاو وه‌ك شێوازێكی جه‌نگی ئاو له‌ به‌شێكی عێڕاقدا ڕووده‌دات، كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نەرێنی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.

دینا و بەختیار ساڵح “ماشەڵات لێبێ” بڵاودەكەنەوە
پێت دینا و بەختیار ساڵح “ماشەڵات لێبێ” بڵاودەكەنەوە
توركیا چەند ناوچەیەكی پێنجوێن بۆردومان دەكات
دوات توركیا چەند ناوچەیەكی پێنجوێن بۆردومان دەكات
پەیوەندیدر