بەغدا 700 ملیاری دیكە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت



پەرلەمانتارێمكی كورد لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هاوسۆزی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیە و ڕێگە نادرێت بۆشایی نەدانی مووچە بۆ فەرمانبەران دروست ببێت و دەشڵێت: “700 ملیار دیناری دیكە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت و دەبێت بۆ مووچەی مانگی 10 بێت”.

كاروان یاروه‌یس، ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی ڕایگەیاندووە، تا ئه‌وكاته‌ی هه‌ولێر و به‌غداد ده‌گه‌نه‌ ڕێككه‌وتنێكی نوێ، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروست نه‌بێت، به‌هه‌مان ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشوو بڕی 700 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت.

وتیشی، “ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ناردنی پاره‌ بۆ هه‌رێم بنێردرێته‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌وا به‌هۆی بوونی هاوسۆزیی بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و له‌ چاوێكی مرۆڤانه‌وه‌ بڕیاری ئه‌رێنی لێده‌درێت و پاره‌ ده‌نێردرێت، چونكە ڕێگه‌ نادات بۆشایی نه‌دانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دروست ببێت”.

جەختیشی كردەوە، ئه‌م بڕی 700 ملیاره‌كه‌ی كه‌ بڕیاره‌ بنێردرێت، په‌یوه‌سته‌ به‌ رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداده‌وه‌ كه‌ ئایا ئه‌م بڕه‌ بۆ مووچه‌ی مانگی 10 ده‌بێت یاخود مانگی 1ـی ساڵی 2024، به‌ڵام مافی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمه،‌ كه‌ ئه‌م پاره‌یه‌ بۆ ته‌واوكه‌ری مووچه‌ی ساڵی 2023 بێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە 2 ترلیۆن و 100 ملیار دینارەی، كە بە سێ‌ گوژمەی 700 ملیار دیناری بۆ هەرێم نێردرا كۆتایی هات و درا بە مووچەی مانگەكانی (7 و 8 و 9) بەڵام تا ئێستاش چاره‌نوسی مووچه‌ی مانگه‌كانی (10 و 11 و 12)ـی فه‌رمانبه‌ران نادیاره‌.

 

كۆمپانیایەكی تەكسی لە سلێمانی هاتووچۆی هاووڵاتیان بۆ ماوەیەك كرد بە خۆڕایی
پێت كۆمپانیایەكی تەكسی لە سلێمانی هاتووچۆی هاووڵاتیان بۆ ماوەیەك كرد بە خۆڕایی
دادگای باڵا دانیشتنەکەی لەبارەی کورسی کۆتاکان دواخست
دوات دادگای باڵا دانیشتنەکەی لەبارەی کورسی کۆتاکان دواخست
پەیوەنیدر