پێشبینی دەکرێت لە سەری ساڵدا ٢٠٠ هەزار گەشتیار ڕوو لەهەرێمی کوردستان بکەن



ئیبراهیم عەبدول مەجید، بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گەشت وگوزاری هەرێم لە چاوپێکەوتنێک بە ــ تۆڕی میدیایی خەڵک ــ ی ڕاگەیاند، دەستمان بە  ئامادەکاری کردووە بۆ پێشوازیکردن لەو گەشتیارانەی ئەمساڵ بەمەبەستی بەسەربردنی پشووەکانی سەری ساڵ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

لەبارەی ئامادەکارییەکانەوە ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ کۆمەڵەی چێشتخانە و میوانخانەکان و کۆمپانیا گەشتیارەکان و ئاسایشی بازگەکان لەسەرهێڵین و هەماهەنگییان هەیە بۆئەوەی هیچ کەم و کوڕییەک  ڕوونەدات.  وتیشی هەموو ڕێکارێک گیراوەتەبەر بۆئەوەی گەشتیار هەست بەئارامی بکات و “بەشێکیش لەچاڵاکییەکان لەڕێگەی کەرتی تایبەتەوە دەبێت”

ناوبراو لەبەشێکی تری قسەکانی ئەوەی ڕوونکردەوە، کە ژمارەیەک کۆنسێرت و ئاهەنگ بەبەشداری هونەرمەندانی ناوخۆیی و بیانی بەڕێوەدەچێت.

ئیبراهیم عەبدولمەجید سەبارەت بەهاتنی گەشتیاران بە ــ خەڵک ــ ی ڕاگەیاند، پاڵپشت بەپلان و ئامادەکارییەکان پێشبینی دەکەین بۆ سەری ساڵ ٢٠٠ هەزار گەشتیار ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بکەن. ئەوەشی خستەڕوو، زۆرینەی گەشتیارەکان لەباشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە دێن و لەو رێژەیەش ٢٥٪ی گەشتیارانمان لەدەرەوەی عێراقەوە دێن و گەشتیاری نێودەوڵەتین.

وتیشی بەراورد بەساڵانی ڕابردوو ژمارەی گەشتیارانمان لەمساڵدا زیاد بووە بەجۆرێک لە ١١ مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە ٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی شوێن و ناچەکانی هەرێمی کوردستانیان کرردووە.

دادگای باڵا دانیشتنەکەی لەبارەی کورسی کۆتاکان دواخست
پێت دادگای باڵا دانیشتنەکەی لەبارەی کورسی کۆتاکان دواخست
لە هێرشێکی ئیسرائیلدا دوو کەسی مەدەنی لە لوبنان گیانیان لەدەستدا
دوات لە هێرشێکی ئیسرائیلدا دوو کەسی مەدەنی لە لوبنان گیانیان لەدەستدا
پەیوەنیدر