تۆڕێکی تیرۆرستی دەستگیرکرا



به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هه‌واڵگری و ئاسایش له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌ تیرۆر له‌ سلێمانی تۆڕێکی تیرۆرستی ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ له‌ چواركه‌س پێكهاتووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هه‌واڵگری و ئاسایش له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، تیمه‌كانیان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای دژه‌ تیرۆر له‌ سلێمانی، ده‌ستیان به‌ جێبه‌جێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت كردووە، له‌ ئه‌نجامیشدا تۆڕێكی تیرۆرستیان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌ چوار كه‌س پێكهاتووه‌”.

ئاماژه‌ی بەوەکرد‌، “ئه‌و تیرۆریستانه‌ بەشدارییان لە زۆرێك له‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كاندا كردووه‌، دیارترینیان به‌شدارییان له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سپایكه‌ر له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كردووه‌، جگه‌ له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ و گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی خۆكوژی له‌ به‌غدا، هه‌روه‌ها به‌پێی بڕگه‌كانی ماده‌ی چواره‌می تیرۆر داواكراوبوون”.

ئەوەشی خستەڕوو، “له ‌ئێستادا ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر تیرۆریستان گیراوه‌ته‌به‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كراون بۆ وه‌رگرتنی سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان”.

 

داوای ناوچەی دژەفڕین بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت
پێت داوای ناوچەی دژەفڕین بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت
جارێکی دیکە گوندەکەی چەمچەماڵ بۆردومان کرایەوە
دوات جارێکی دیکە گوندەکەی چەمچەماڵ بۆردومان کرایەوە
پەیوەنیدر