بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارۆچکەیەکی کوردستانی هەژاند



ئەمڕۆ چوارشەممە، بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە سنووری پارێزگای مەلەتی باکووری کوردستان ڕوویدا.

بەڕێوەبەرایەتی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كانی تورکیا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 10:55 خولەی بەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی دۆغانشەهیری سەر بە پارێزگای مەلەتی ڕوویداوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە گوڕی بوومەلەرزەکە 4.3 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.

مەلەتی یەکێك بوو لەو پارێزگایانەی باکووری کوردستان کە لە کاتی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی شوباتی ڕابردوو زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بەرکەوت و تا ئێستاش شوێنەواری بوومەلەزەکە لە هەندێك ناوچە ماوە.

جارێکی دیکە گوندەکەی چەمچەماڵ بۆردومان کرایەوە
پێت جارێکی دیکە گوندەکەی چەمچەماڵ بۆردومان کرایەوە
کەمئەندامان داوای هاوکاری لە خێرخوازان دەکەن
دوات کەمئەندامان داوای هاوکاری لە خێرخوازان دەکەن
پەیوەنیدر