فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، كه‌شتییه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا ١٢ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان له باشووری ده‌ریای سوور خستوەته‌خواره‌وه كه له‌لایه‌ن حووسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه هه‌ڵدرابوون.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، ئەمریکا ١٢ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی حوسیه‌كانی یه‌مه‌نی خستەخوارەوە، كه‌شتییه به‌شداربووه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش بۆ پاراستنی كه‌شتیوانی له ده‌ریای سوور سێ موشه‌كی بالیستی دژه كه‌شتی و دوو مووشه‌كی كروزیان خسته‌خواره‌وه كه به‌هه‌مانشێوه له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه له نزیك گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب هه‌ڵدرابوون.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکرد، له‌كاتی هه‌ڵدانی فڕۆكه‌بێفڕۆكه‌وانه‌كان و خستنه‌خواره‌وه‌یان له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه، هیچ زیانێكی گیانی و زیانیش به كه‌شتییه‌كانی ناوچه‌كه نه‌گه‌یشتووه.
سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی هێزی ئاسمانی ڕێگری له ئامانجێكی ئاسمانی دوژمنكارانه كردووه، دوای ئه‌وه‌ی له ناوچه‌ی ده‌ریای سوور نزیك بووه‌ته‌وه له ئیسرائیل.
هاوکات یه‌كه‌ی كۆنترۆڵكردنی ئاسمانی هێزی ئاسمانی پێشتر به‌درێژایی ڕوداوه‌كه چاودێری ئامانجه‌كه‌یان كردوه.